ئهوروپا دوباره چاودێریی مافهكانی مرۆڤ له توركیا دهكاتهوه
کۆبونەوەیەکی پەرلەمانی ئەوروپا
وێستگه نیوزـ
پەرلەمانتارانی ئەوروپا دەنگیاندا لەسەر دووبارە چاودێریکردنی مافی مرۆڤ لە تورکیا، ئەوەش بووە هۆی توڕەبوونی ئەنقەرە كه ناکۆکییەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا له قوڵبونهوهدایه.
بهپێی ههواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەم هەنگاوە كه ئەنجومەنی پەرلەمانی ئەوروپا داویەتی، تورکیا دەکاتە یەکەم وڵات لەنێو 47 وڵاتی ئەندامی ئەنجومەنی ئەوروپا کە لەژێر چاودێریدا بێت، ئهوهش بەهۆی ترس لە شێوەی فەرمانڕەوایی لە تورکیا.
ئەنجومەنەکە کە لە زیاتر لە 300 پەرلەمانتاری نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام پێکهاتووە، زۆرینەیان کە 113 دەنگ بوون دەنگیاندا بە چاودێریکردنی تورکیا تا ئەم ترسانە چارەسەر دەکرێن.
لەلای خۆشییەوە ئیبراهیم کالین، وتەبێژی سەرۆکایەتیی تورکیا و وەزارەتی دەرەوەی تورکیا له دوو بهیاننامهی جیادا، سەرکۆنەی بڕیارەکەیان کرد و بە بڕیارێکی نادادپەروانەیان لەلایەن ئەنجومەنی پەرلەمانی ئەوروپاوە ههژماركرد و پێیان وابووه كه ڕیارهكه بەهۆی ناکۆکییه سیاسییەكانی نێوان ئهنقهره و ئهوروپا دهركراوه.
AM:09:16:26/04/2017
ئهم بابهته 4793
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت