نوسینگه‌ی سیستانی یه‌كه‌م رۆژی مانگی شه‌عبانی دیاریكرد


وێستگه‌ نیوزـ

نوسینگه‌ی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق له‌ شاری نه‌جه‌ف رایگه‌یاند كه‌ سبه‌نینێ هه‌ینی یه‌كه‌م رۆژی مانگی شه‌عبانه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نوسینگه‌ی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سبه‌ینێ هه‌ینی، 28ی نیسانی 2017، یه‌كه‌م رۆژی مانگی شه‌عبانی ساڵی 1438ی كۆچییه‌.

به‌پێی ساڵنامه‌ی كۆچی، له‌دوای مانگی شه‌عبان، مانگی ره‌مه‌زان دێت، گرنگیی راگه‌یاندنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی شه‌عبانیش كاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان هه‌یه‌.


PM:10:10:27/04/2017


ئه‌م بابه‌ته 5704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت