داعش سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای بزوتنه‌وه‌ی تالیبانی كوشت
چەند چەکدارێکی بزوتنەوەی تالیبانی ئەفغانستان
وێستگه نیوزـ
بزوتنه‌وه‌ی تالیبان له ئه‌فغانیستان ئاشكرایكرد كه رێکخراوی داعش له نزیكی شاری بیشاوه‌ر-ی باكوری خۆرئاوای پاكستان، سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای بزوتنه‌وه‌كه‌یانی كوشتووه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری سه‌رچاوه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان بڵاویكرده‌وه كه مه‌ولودی داود، سه‌ركرده‌ی باڵای بزوتنه‌وه‌كه و دوو یاوه‌ری له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌كدا له ناوچه‌ی ناوبراو كوژراون.
هاوكات زه‌بیحوڵا موجاهید، وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان كوژرانی داود-ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و رێكخراوی داعش‌یش له ئاژانسی ئه‌عماپه‌وه كوژرانی سه‌ركرده باڵاكه‌ی تالیبانی راگه‌یاندبوو، به‌ڵام ناوی نه‌هێنابوو.
سه‌ره‌ڕای به‌رگرییه‌كی زۆری بزوتنه‌وه‌ی تالیبانی ئه‌فغانستان و هێرشه به‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا و سوپای ئه‌فغانستان بۆسه‌ریان، رێكخراوی داعش جێی خۆی له ئه‌فغانستان كردووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌رچه‌نده داعش هیچ خاكێكی له پاكستان له‌ژێر ده‌ستدا نییه و به‌رپرسانی ئیسلام ئابادیش ره‌تیده‌كه‌نه‌وه داعش له وڵاته‌كه‌یان بوونی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و رێكخراوه به‌رپرسیارێتیی خۆی له چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته راگه‌یاندووه.
PM:08:21:29/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 5061
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت