تالیبان 15 سه‌ربازی ئه‌فغانیی كوشت
وێستگه نیوزـ
لە ئاکامی هێرشێـکی چەکدارانی تاڵیبان بۆ سەر سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپا لە هەرێمی قەندەهاری باشوری ئه‌فغانستان 15 سەربازی ئەفغانی كوژران.
دەوڵەت وەزیری، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان ئەمڕۆ هەینی 26ی ئایاری 2017 رایگه‌یاند: هێرشەکە شەوی رابردوو کراوەتە سەر ئەو سه‌ربازگه‌یه کە لە نزیک ناوچەی شا والی کوت-ە، وتیشی جگە لەو 15 سەربازەی کوژراون 5ی دیكه‌ش برینداربوون.
هاوكات کاربەدەسـتێـک لە ناوچەکە به‌ئاژانسی فڕانس پـرێسی راگەیاند كه ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كان له‌وه زیاتره كه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌فغانستان ئاشكرایكردووه و پێده‌چێت 20 کەس لەو هێرشەدا کوژراون.
ئەم هێرشە پاش سێ ڕۆژ لە هێرشێـکی هاوشێوە ئەنجامدرا کە کرابووە سەر سه‌ربازگه‌یه‌كی دیکەی سوپای ئه‌فغانستان لە هەمان ناوچەدا.
PM:06:03:26/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 2545
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت