حه‌شدی شه‌عبی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌حتانیه‌و قه‌یره‌وانی راگه‌یاند و له رۆژئاوای موسڵیش داعش ته‌نها چوار گه‌ڕه‌كی به‌ده‌سته‌وه ماوه.
قەحتانییە شارۆچکەیەکى ئێزیدی نشینە و پێشتر و لە ساڵى 2007 کچێک لەو شارەدا بە ناوى دوعا کوژرا لەلایەن کەسوکارەکەى
خۆیەوە و دواتریش کاردانەوەى لێکەوتەوە و پاش ماوەیەکیش ڕێکخراوى قاعیدە لە ڕێگەى تەقاندنەوەى بارهەڵگرێکەوە زیاتر
لە 700 کەسی لە شارەکەدا کوشت و هەزار و 500 کەسیش برینداربوون.
غه‌یاس سورچی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی حه‌وتی موسڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: حه‌شدی شه‌عبی له دوێنێوه هه‌ردوو ناحیه‌ی قه‌یره‌وان و قه‌حتانییه‌ی له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند: قه‌یره‌وان سه‌ر به قه‌زای شنگاله، به‌هۆی ته‌عریبه‌وه دانیشتوانه‌كه‌ی هه‌مووی عه‌ره‌بن، به‌ڵام گرد عوزێر كه پێی ده‌ڵێن قه‌حتانیه، سه‌ر به قه‌زای به‌عاجه‌و كوردنشینه، ئه‌م ناحیه‌یه له‌گه‌ڵ پێنج گوندی دیكه له سنووری ماده‌ی 140 دان و به‌و ناوچانه ده‌ژمێردرێن كه له هه‌رێمی كوردستان دابڕاون.
له باره‌ی رۆژئاوای موسڵیشه‌وه، سورچی وتی: "داعش له رۆژئاوای موسڵ ته‌نها چوار گه‌ڕه‌ك و سه‌نته‌ری موسڵی كۆنی به‌ده‌سته‌وه ماوه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی كردووه‌ته قه‌ڵغانی مرۆیی، كه‌مێك پڕۆسه‌ی كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی خاوكردووه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شی وت: "هێشتا مزگه‌وتی گه‌وره‌ی موسڵ كه به مزگه‌وتی نووری به‌ناوبانگه له ده‌ستی چه‌كدارانی داعشدا ماوه، یه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوپای عیراق به‌هۆی بوونی مناره حه‌دباوه نایه‌وێت زیان به مزگه‌وته‌كه بگه‌یه‌نێت، دووه‌میش به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی داعش له‌و مزگه‌وته راگه‌یه‌ندرا، داعش به‌رگرییه‌كی سه‌رخه‌تی تیادا ده‌كات.
AM:11:22:28/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 2125
جار خوێنراوه‌ته‌وه