ئیسرائیل مزگه‌وتی ئه‌قسای به‌رووی نوێژخوێنان داخست
مزگەوتی ئەقسا
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند بڕیاری قەدەغەکردنی ئەنجامدانی نوێژی هەینییان لە مزگەوتی ئەقسا داوە و تا کاتێکی دیاری نه‌كراو دەرگای مزگەوتە دادەخرێت.
پۆلیسی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە دراوە کە یوهرام هالیفیی، فەرماندەی گشتی پۆلیسی ئیسرائیل لە قودس، بڕیاری داخستنی مزگەوتەکەی داوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە بڕیاردراوە ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ نوێژی هه‌ینی رویان لە مزگەوتەکە كردووه، بكرێنه ده‌ره‌وه.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی ئیسرائیل‌دا باس لەوەشکراوە کە بڕیارداوە بە قەدەغەی ئەنجامدانی نوێژی هەینی، ئەمەش واتای داخستنی مزگەوتەکەیە تا کاتێکی دیکە.
بڕیاری پۆلیسی ئیسرائیل بە داخستنی مزگەوتی ئەقسا دوای ئەوە دێت کە سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی ته‌ممموزی 2017، سێ گەنجی فەڵەستینی لەنێو مزگه‌وتی ئەقسا بە گوللـەی پۆلیسی ئیسرائیلی کوژران.
به‌وته‌ی پۆلیسی ئیسرائیل کە ئەو سێ گه‌نجه فه‌له‌ستینیه تەقەیان لە ئیسرائیلییەکان لە نزیک دەروازەکانی مزگەوتەکەدا کردووە و بەهۆیەوە 3 ئیسرائیلی بریندار بوون.
PM:12:19:14/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2302
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت