شاری ناپۆلی هاوشێوه‌ی رققه و مه‌قادیشۆ مه‌ترسیداره
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌یه‌كی چاپی به‌ریتانیا توڕه‌ییه‌كی زۆری له ئیتالیا نایه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌كه شاری ناپۆلیی ئه‌و وڵاته‌ی خستووه‌ته لیستی مه‌ترسیدارترین شاره‌كانی جیهان.
ئیتالییه‌كان دوای ئه‌وه توڕه بوون كه شاره‌كه‌یان له ته‌نیشت شاری رققه‌ی سوریا و مه‌قادیشۆ-ی پاپته‌ختی سۆمال له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی The Sunی به‌ریتانی ریزبه‌ند كراوه، دواجاریش باڵیۆزخانه‌ی ئیتالیا له له‌نده‌ن له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر ناڕه‌زایی له‌و هه‌واڵه‌ی رۆژنامه‌كه ده‌ربڕی و تۆمه‌تباری كرد به گۆڕی واقع بۆ خه‌یاڵ.
باڵیۆزخانه‌كه رایگه‌یاندووه كه تائێستا شاری ناپۆلی له هیچ لیستێكی شاره مه‌ترسیداره‌كانی جیهان ناوی نه‌هێنراوه و ته‌نانه‌ت له ژماره 50 هیچ لیستێكیشدا نه‌بووه.
هاوكات لیجی دی ماگیرستریس، سه‌رۆك شاره‌وانیی شاری ناپۆلی گاڵته‌ی به‌و راپۆرته‌ی رۆژنامه‌كه هاتووه و پێی وابووه كه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای درۆی كه‌سێك كردووه كه ره‌نگه له‌ژیانیدا یه‌ك رۆژ له ناپۆلی نه‌ژیا بێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژنامه‌ی The Sunی به‌ریتانی له‌سه‌ر بنه‌مای كێشه‌كانی شاری ناپۆلی ناوی خستووه‌ته ئه‌و لیسته‌وه و پێی وایه كه رێژه‌ی تاوانی كوشتن و چالاكیی بانده تاوانباره‌كان و بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌و شاره زیادی كردووه.
PM:07:11:20/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت