سه‌ربازێكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت زیاتر له 2700 عیراقیی كوشتووه
دیلارد جۆنسن
وێستگه نیوزـ
سه‌ربازێکی سوپای ئه‌مریكا دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه له‌ماوه‌ی پێنج ساڵ كاركردنی له عیراق زیاتر له دوو هه‌زار و 700 عیراقیی كوشتووه.
دیلارد جۆنسن، ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكاییه‌یه كه له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز رایگه‌یاندووه له ماوه‌ی نێوان 2005 بۆ 2010 دوو هه‌زار و 746 عیراقیی كوشتووه، به‌وه‌ش به خوێناوی‌ترین سه‌رباز له مێژووی سوپای ئه‌مریكا هه‌ژمار ده‌كرێت.
جۆنسن كتێبێكی له‌وباره‌یه‌وه نوسیوووه و تیایدا باسی له‌وه كردووه كه له ماوه‌ی كاركردنیدا له عیراق له ریزی سوپای ئه‌مریكا، رۆژێك تێنه‌په‌ڕیووه عیراقییه‌ك یان دووان نه‌كوژێت، راشیگه‌یاندووه كه له یه‌كه‌م كاری كوشتنیدا 13 عیراقیی له پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگردا كوشتووه كه به زرێپۆشه‌كه‌ی له نزیك شاری سه‌ماوه‌ی باشوری عیراق به‌سه‌ریاندا رۆیشتووه.
بێژه‌ره‌كه‌ی كه‌ناڵی فۆكس نیوز، پرسیاری ئه‌وه‌ی له جۆنسن كرد كه دوای كوشتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی عیراقییه‌كان هه‌ست به‌چی ده‌كات؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتویه‌تی: "هه‌ستم زۆر له‌وه باشتره كه له ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا ئاسكم كوشتووه"، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سوپاوه بكات، جۆنسن راوچی بووه و ئاسكی راو كردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی روسیا توده‌ی، ئێستا جۆنسن توشی نه‌خۆشیی ده‌روونی بووه و ژنه‌كه‌شی ته‌ڵاقداوه و به‌ته‌نیا ده‌ژی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه سوپای ئه‌مریكا 37 مه‌دالیای"وه‌ك پاڵه‌وانی جه‌نگ" به جۆنسن به‌خشیووه.
PM:11:59:20/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 5486
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت