كه‌شتییه‌كی ئه‌مریكایی ته‌قه‌ی له به‌له‌مێكی ئێرانی كرد
کەشتیەکی جەنگیی ئەمریکا-ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه گه‌شتییه‌كی جه‌نگیی وڵاته‌كه‌ی ته‌قه‌ی ئاگاداركرنه‌وه‌ی به رووی به‌له‌مێكی ئێرانی‌دا كردووه.
به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز-ی راگه‌یاند كه رواوه‌كه له ئاوه‌كانی كه‌نداودا بووه و به‌له‌مه ئه‌مریكاییه‌كه‌ش چه‌كی هه‌ڵگرتووه، هه‌ربۆیه به‌له‌مه ئه‌مریكاییه‌كه كه له جۆری USS Thunderbolt بووه، به ته‌قه‌كردن ئاگاداری كردووه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه، كه‌شتییه جه‌نگییه‌كه‌ی ئه‌مریكا هه‌وڵیداوه به ئامێری بێته‌ل په‌یوه‌ندی به ده‌ریاوانه ئێرانییه‌كانه‌وه بكات، به‌ڵام به‌له‌مه ئێرانییه‌كه خۆی له ئاماژه‌كان گێل كردووه، هه‌ربۆیه به‌ناچاری ته‌قه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێكردووه.
PM:06:03:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3709
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت