بان كی مۆن پێش رۆشتنی: گه‌لی سوریامان بێ هیوا كرد
وێستگه نیوزـ
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێش جێهێشتنی پۆسته‌كه‌ی رایگه‌یاند كه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گه‌لی سوریای بێ هیوا كرد.
بان كی مۆن، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌دوا كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییدا وه‌ك سكرتێر و پێش به‌جێهێشتنی پۆسته‌كه‌ی، رایگه‌یاند كه ئێستا حه‌له‌ب یه‌كسانه به دۆزه‌خ، هه‌موومان گه‌لی سوریامان بێ هیوا كرد.
وتیشی: ئاشتی سه‌رناكه‌وێت ئه‌گه‌ر به‌زه‌ویی و دادپه‌وه‌ری و له‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتیی به‌رامبه‌ر تاوانی قێزه‌ون له‌گه‌ڵدا نه‌بێت.
بان كی مۆن راشیگه‌یاند كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌وپه‌ڕه‌ی ئاماده‌باشیدایه بۆ رزگاركردنی زۆرترین خه‌ڵك له هه‌ركاتێكدا بێت، نیگه‌رانیشی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی حه‌له‌ب ئه‌وه‌ش به‌هۆی هێرشه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كانی سوریا كه زیانی به هاوڵاتیان گه‌یاندووه.
PM:01:01:17/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 3263
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت