مه‌سرور بارزانی داوای كردووه پارێزگاری له نێرگز قادر بكرێت
نێرگز قادر.. بەجلی پێشمەرگەوە
وێستگه نیوز ـ
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به نێرگز قادر، خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوكه‌وه كردوه‌و پێی راگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر له كه‌ركوك مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی هه‌یه، ئه‌وان له كه‌ڵه‌كه‌وه تا دهۆك پارێزگاری لێده‌كه‌ن.
به‌پێی زانییارییه‌كانی وێستگه نیوز، دوای ئه‌وه‌ی نێرگز قادر، خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك له ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی ئه‌وه‌ی به ئاڵای كوردستانه‌وه به‌رنامه‌ی پێشكه‌شكرد و دواتر له پۆستێكدا رایگه‌یاند، كه ته‌حه‌دای هه‌موو هێزه عیراقییه‌كانی كردووه، "له لایه‌ن هێزه توركمانی و دژه تیرۆری عیراقه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرا، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌و خانمه پێشكه‌شكاره‌وه كردووه و پێی راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر له كه‌ركوك مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه، ئه‌وان دێن و ده‌یبه‌ن له كه‌ڵه‌كه‌وه تا دهۆك پارێزگاری لێده‌كه‌ن".
لای خۆیه‌وه نێرگز قادر، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك له لێدوانێكدا بۆ وێستگه نیوز، زانیارییه‌كانی پشت راستكرده‌وه و رایگه‌یاند: "دوای ئەوەی هەواڵی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان له به‌رنامه‌ی به‌یانی كه‌ركوك لەلایه‌ن چەند بەرپرسێکی پارتیەوە گەیەندرا بە مسرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، یەکێک لەو بەرپرسانەی پارتی پەیوەندی پێوەکردم و من له‌و كاته‌دا مه‌جالم نه‌بوو وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه بده‌مه‌وه".
وتیشی: "دواتر كه جارێكی تر تێل كرایه‌وه و وەڵامم داایەوە، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی پێوتم ئەگەر پێشتر وەڵامت بدایەته‌وه، لەگەڵ کوڕی سەرۆک قسەت دەکرد، بۆیه پێ وتم کە ئەوان باسی ئەو کارەی منیان بۆ کردووە پێیان وتووە کە نێرگز لە مەترسی دابووە، ئەویش پێی وتوون دەمەوێت قسەی لەگەڵ بکەم، هەواڵی بۆ ناردووم کە ئەگەر ژیانم لە کەرکوک پارێرزراونییە ئەوە لە کەڵک تا دهۆک ئێمە دەیبەین و دەی پارێزین".
نێرگز قادر له وه‌ڵامی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی پارتی و راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم وتوویه‌تی: "وەڵامی من بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌بوو كه له‌کەرکوک لەلایان یەکێتییەوە بە باشی پارێزراوم و سوپاسی هەڵویستی ئەویش دەکەم".
نێرگز قادر، كه باوكی شه‌هیده و به كچه‌كه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك ناسراوه، له ساڵی 2010ه‌وه، له كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك كار ده‌كات و یه‌كێكه له دیارترین پێشكه‌شكاره‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه.
هــ. ر
PM:08:34:20/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 183280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت