ته‌رمی پیاوێك له سلێمانی دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ته‌رمی پیاوێك له یه‌كێك له ته‌والێته‌كانی باخی گشتی سلێمانی دۆزرایه‌وه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له لێدوانێكی تایبه‌تدا به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند: پیاوه‌كه خانه‌نشینه و ته‌مه‌نی له 60 ساڵیدا ده‌بێت و له ته‌والێتێكی باخی گشتیی شاری سلێمانیدا گیانی له‌ده‌ستداوه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت وتیشی كه پێده‌چێت هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و پیاوه جه‌ڵته‌ی دڵ بووبێت و له پشكنینه‌كانیاندا هیچ ئاسه‌وارێكی توندوتیژییان به‌دی نه‌كردووه.
ئاشكراشیكرد كه ته‌رمی پیاوه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكیی دادوه‌ری كراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ی.
PM:09:16:04/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 23577
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت