یونیسیف: جه‌نگ 25 ملیۆن منداڵی له خوێندن بێبه‌ش كردووه
وێستگه نیوزـ
رێكخراوی یونیسیف-ی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكرد كه جه‌نگ و ململانێیی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی جیهان وایكردووه 25 ملیۆن منداڵ و گه‌نج له هه‌لی خوێندن و فێربوون و گه‌یشتن به خوێندنگه بێبه‌ش بن.
له راپۆرتێكدا كه تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، رێكخراوی یونیسیف رایگه‌یاندووه كه ململانێ چه‌كدارییه درێژخایه‌نه‌كان له ناوچه جیاجیاكانی جیهان بووه‌ته‌هۆی گه‌یاندنی زیانی كلتوری و رۆشنبیری به نه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ، به‌تایبه‌ت گه‌نجان و منداڵانی بیابانی گه‌وره له كیشوه‌ری ئه‌فریقا.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له باشوری سودان كراوه كه 75%ی خوێندكارانی سه‌ره‌تایی له‌و ناوچه‌یه ناتوانن بگه‌نه خوێندنگه‌كه‌یان و به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی پرۆسه‌ی خوێندن ته‌واو بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و له 22 وڵاتی جیهانیشدا 20%ی خوێندكاران هه‌مان كێشه‌یان هه‌یه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌و منداڵانه‌ی په‌روه‌رده‌یه‌كی باش ناكرێن و هه‌لی خوێندنیان له‌ده‌ستچووه، ده‌كه‌ونه بازنه‌یه‌كی به‌تاڵی ناهاوسه‌نگی كرێكاری و هه‌ژار و زۆرجاریش پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت یان ناچار ده‌كرێن ببنه چه‌كداری گروپه توندڕه‌وه‌كان.
رێكخراوی یونیسیف باسی له نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه كردووه و وڵاتی چاد-ی به‌نموونه هێناوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه: بۆ پشتیوانی كردن له پرۆسه‌ی خوێندن له‌و وڵاته، رێكخراوه‌كه ته‌نها 40%ی بودجه‌ی پێ دابین ده‌كرێت، ئاشكراشیكردووه كه 90%ی ئه‌و منداڵانه‌ی له نه‌یجیریاوه ئاواره‌ی چاد بوون، بۆ یه‌كجاریش له ژیانیان نه‌چوونه‌ته خوێندنگه.
PM:04:13:25/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 4173
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت