ئه‌مه بكوژه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپه
وێستگه نیوزـ
پیاوێكی ولایه‌تی نیویۆرك كه تۆمه‌تباره به كوشتنی شۆفێری ئۆتۆمبیلێكی گواستنەوەی کەلوپەل بە پۆست، ده‌ڵێت كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكای كوشتووه.
پیاوه‌كه به‌ناوی جۆستن باركلی ته‌مه‌ن 38 ساڵ باش ده‌یزانی رۆژی 8ی ئه‌م مانگه دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا له كوێیه و ئامانجه‌كه‌ی به‌جوانی د‌یاریكردبوو، رووداوه‌كه له پاركێكی ئۆتۆمبیل له ده‌ره‌وه‌ی كۆمپانیای وۆڵ مارت بۆ فرۆشتنی قیست روویداوه و جۆستن چاوه‌ڕوانی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بووه تا بیكوژێت.
دادوه‌ری دۆسیه‌ی ئه‌و رووداوه رایگه‌یاندووه كه جۆستن له ده‌ره‌وه‌ی شوێنی دیاریكراو وه‌ستاوه و تا پیاوێك هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و ئه‌ویش وایزانیووه دۆناڵد تره‌مپه و داویه‌ته به‌ر گولـله و كوشتوویه‌تی، له‌راستیشدا ئه‌وه‌ی كوژرا دۆناڵد تره‌مپ نه‌بووه، به‌ڵكو پیاوێكی ته‌مه‌ن 52 ساڵ بووه به‌ناوی ولیام شوماخه‌ر، كه وه‌ك شۆفێر بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل به پۆست كاریكردووه.
بكوژه‌كه هه‌ر سور بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سه‌ی كوشتوویه‌تی دۆناڵد تره‌مپه و به دادوه‌ری وتووه: "به‌ئه‌نقه‌ست دۆناڵد تره‌مپم كوشتووه، شانازیشی پێوه ده‌كه‌م، ده‌شزانم چ جیاوازییه‌ك هه‌یه ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه كه‌سێك بكوژیت وا بزانیت تره‌مپه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خودی تره‌مپ خۆی بكوژیت".
دادوه‌ر پرسیاری ئه‌وه‌شی لێكردووه كه دڵنیایه له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كوشتوویه‌تی دۆناڵد تره‌مپ نییه، ئه‌ویش وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و وتویه‌تی: "هیوادارام ئه‌وه رووی نه‌دابێ و ئه‌وه‌ی كوشتنبێتم دۆناڵد تره‌مپ بێت".
دوای كوشتنی ئه‌و كه‌سه‌ش، پۆلیسی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ باركلی به‌ره‌نگاربووه‌ته‌وه و پرۆسه‌ی راوه‌دونان و ده‌ستگیركردنی هه‌شت كاتژمێری خایاندووه، ته‌نانه‌ت بكوژه‌كه ته‌قه‌شی له ئه‌فسه‌ره‌كانی پۆلیس كردووه.
دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای كردووه باركلی له‌لایه‌ن پزیشكی ده‌رونییه‌وه پشكنینی بۆ بكرێت تا بزانرێت ئایا ئه‌و بوكوژه ته‌واو ئاگای له‌خۆی بووه یان به‌بێ ئاگایی ئه‌و كاره‌ی كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ویژدانی رێگه‌ی نادات به‌بێ دڵنیابوونه‌وه له باری ته‌ندروستی ده‌رونی، په‌له بكات له سه‌پاندنی ساز به‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تباره‌دا.
PM:05:34:22/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 9409
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت